ڕاستەوخۆ

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو گیراوی کورد پەسەند کرد

reset font size increase font size

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بە سەر دوو بەندکراودا سەپاند. سزاکان بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و هەروەها تۆمەتی سیخوڕیکردن پەسەندکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەریەک لە مریەم هوداوەند و ناسر بەکرزادەدا سەپاندووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مەریەم هوداوەندی تەمەن 40 ساڵان دایکی دوو منداڵە، لە مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتی بەشداربوونی لە خۆپیشاندنەکانی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکراوە و بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، ناسر بەکر زادە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ، سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە. هاوکات هۆشداریی دەدات لە بارەی، مەترسیی جێبەجێکردنی خێرای سزای ئەم دوو بەندکراوە کوردە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، حکومەتی ئێران لە چوارچێوەی کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی لەو وڵاتەدا، دەستیکردووە بە شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستگیرکردن و  جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.