ڕاستەوخۆ

پۆلیسی دوبز داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکات

reset font size increase font size

پۆلیسی قەزای دووبز هاوڵاتیان و گەشیاران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری زێ، سەردانی ئەو ناوچانەی نزیک سنورەکە نەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی قەزای دووبز، داوا لە هاوڵاتیان دەکات روو نەکەنە ناحیەی پردێ ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، چونکە ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک بچێتە ناو هاوینە هەواری گەشتیاری ناحیەکەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بەشێک لە زەوییە نزیکەکانی داپۆشیوە ومەترسی خنکان یان ئاوبردن بەهۆی بەهێزیی تەوژمی ئاوەکەوە دروست بووە هەر لەم پێناوەدا ئەم بڕیارە دەرکراوە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.