ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تژا)، سەباحەت تونجەل، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی ژنان لەم پرۆسەیەدا لە سەرووی کۆمیسیۆنێکی فەرمییەوە دەبێت و دەبێتە کۆمیسیۆنێکی ڕەوا و چالاک.
سەباحەت تونجەل ئاماژەی بەوە دا کە هەرچەندە ڕاوێژکاریی یاسایی و دروستکردنی ژێر-کۆمیسیۆنەکان لە ڕۆژەڤدایە، بەڵام بەشداریپێکردنی ژنان لەو مەقامانەدا هێشتا ڕوون نییە؛ لەبەر ئەوەی ئەو کۆمیسیۆنانەی ژنان تێیدا بەشدار نەبن بڕیار لە دژی مافەکانی ژنان دەردەکەن، ژنان ئامادەکاری بۆ بەشدارییەکی مەشروع و کارا دەکەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، تونجەل جەختی لەوە کردەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەوڵێکی گەورە بۆ پێشڤەچوونی پرۆسەکە دەدات، بەڵام سیاسەتی گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە و بۆ ئاشتییەکی بەردەوام دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت و مەرج و دەرفەتی ئازاد بۆی بڕەخسێت.
لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە کە وەک تەڤگەری ژنانی ئازاد بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیک، بە بڕیاردارییەوە بەردەوام دەبن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ ئاشتی.