شاندێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه كۆبانێ و هه‌ڵسه‌گاندن بۆ دۆخی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی مانگێكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سوریاوه گه‌مارۆی توندیان له‌سه‌ره.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شاندێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هاووڵاتیان و دۆخی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە کۆبانێ، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان سەردانی شارەكه‌یان کردووه.
ئه‌مڕۆ 28 رۆژ بەسەر گەمارۆی کۆبانێ تێپەڕ بووە، به‌هۆیه‌وه لە شارەکە کێشەی تەندروستی، پێویستی خۆراک، سوتەمەنی و پێداویستییەكانی دیکە، روویان لە زیادبوونە.