لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی بەرچاویان لە نرخی وزە و کانزا گرانبەهاکاندا بەخۆیانەوە بینی، بەڵام بۆ ئەمڕۆ نرخەکانی بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئایاری 2026، نرخی نەوتی برێنت بە 108 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 101 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت، بۆ پێشنیازی نوێی ئێران بۆ ئاگربەست بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی دادەنرێت.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمجۆرەن:
مسقاڵێک عەیارە 18 : 850 هەزار دینار
مسقاڵێک عەیارە 21: 992 هەزار دینار
مسقاڵێک عەیارە 22 : ملیۆنێک و 39 هەزار