وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هەرێم ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان هیچ كۆمپانیایه‌كی بواری دراوی ئه‌لیكترۆنی نییه، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌و جۆره مامه‌ڵانه دووربكه‌نه‌وه، چونكه قه‌ده‌غه‌یه.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئاگاداری هاووڵاتییانی كردوه‌ته‌وه، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت، هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراق مۆڵەتی فەرمیی نییە.
ده‌شڵێت، بە گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان ده‌كات بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان، لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، هەر کەسێکیش هه‌ر مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.