ڕاستەوخۆ

نرخی دۆلار لە بەغدا جێگیرە و لە هەولێر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووه‌

reset font size increase font size

ئەمڕۆ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی لە شاری بەغدا جێگیر بوو، بەڵام لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەیانییەکەی ئاستێکی کەم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، نرخەکانی دۆلار لە هەردوو بۆرسەی سەرەکیی بەغدا کفاح و حارسییە جێگیر بوون و هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر بە 153 هەزار و 100 دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕی پێکراوە، کە هەمان نرخی دەستپێکی بەیانیی بووە.

ئاماری نرخەکان لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو:

لە هەولێر نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 150 دینار و نرخی کڕینەوەشی بە 153 هەزار و 50 دینار تۆمار کراوە.

لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 153 هەزار و 500 دینار، لە کاتێکدا نرخی کڕینەوەی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار جێگیر بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.