ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگری ئەمریکا: شتێك به‌ناوی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ئێران نه‌ماوه‌

reset font size increase font size

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت، شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ئێران، ئێستا تاران لە لاوازترین کاتیی حوکمڕانی خۆیدایە و به‌ ته‌واوی ئاسمانی ئێرانمان كۆنتڕۆڵ كردووه.‌

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئێران بە تەواوەتی وێرانبووە، هێزی دەریایشی بەتەواوەتی نقومبووە.

گوتیشی، یەکێک لە گەورەترین کەشتییەکانی ئێرانمان بە ناوی سولەیمانی لە ڕێگەی موشەکێکی ژێر دەریایی لە زەریایی هیندییەوە نقوم کردووە، هێزی زیاتریش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین و به‌ ئاسانی جه‌نگه‌كه‌ ده‌به‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆڕێکی نوێی بەرگرییان دروستکردووە لە ناوچەکەدا، بەڵام ناتوانن پێش به‌هەموو موشەکەکانی ئێران بگرن و هەوڵی خۆیان دەدەن لەپێناو پاراستنی هاوپەیمانەکانیان.

دەشڵێت، پێکهاتەی هەواڵگری ئیسرائیل-ئەمریکا هەموو پێکهاتە و جموجۆڵەکانی ئێران کۆنتڕۆڵ دەکات، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران خەڵکی سڤیل دەکوژێت و گوتی، تۆڵەی ئەو سەربازانەمان دەکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.