وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی لادانی سوریای لە لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر ڕاگەیاند و تەواوی سزاکانی پەیوەندیدار بەو پرسەی لەسەر ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە ڕێکارە یاساییەکانی پێداچوونەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا بێ هیچ ناڕەزایەتییەک کۆتاییان هات.
وەزارەتی گەنجینەی وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارەکە دەستبەجێ کاری پێدەکرێت و سوریا چیتر ملکەچی یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر نابێت.
کۆتوبەندەکانی پەیوەست بە هاوکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوریا بە تەواوی هەڵگیران. ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتنی چەک لەسەر سوریا بەتەواوی هەڵوەشێنرانەوە.
ڕێکخراوەکانی "تەحریری شام" و "بەرەی نوسڕە" بە فەرمی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان دەرهێنران، کە ئەمەش وەک وەرچەرخانێک لە سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن بەرامبەر دۆخی ناوچەکە دادەنرێت.