ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی تەقەکردن لە کۆڵبەران دەکات

reset font size increase font size

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای وەستانی دەستبەجێی هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوتەمەنی بەردەرانی بەلووچستان کرد و ڕایگەیاند، گواستنەوەی کاڵا یان سووتەمەنی نابێت ببێتە پاساو بۆ کوشتنی هاوڵاتییان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە تاوەکو لەبارەی کوژرانی دەیان کۆڵبەر و سووتەمەنیبەر لێکۆڵینەوەیەکی خێرا، سەربەخۆ و بێلایەن ئەنجام بدەن، لە هەمان کاتدا ئاماژەی تایبەت بە کەیسی "مادیح کرمانی"، کۆڵبەری 44 ساڵەی خەڵکی مەریوان کراوە، کە لە 28ی تەمووزەوە بێسەروشوێنە.

شارەزایانی ڕێکخراوەکە جەختیان کردەوە، خێزانی قوربانییەکان مافی ئەوەیان هەیە ڕاستییەکان بزانن، داوای لێپرسینەوە بکەن و قەرەبووی زیانەکانیان وەربگرنەوە، تەنانەت ئەگەر گوستنەوەی کاڵاکانیش پێشێلکردنی یاسای گومرک بێت، ناکرێت هێزی کوشندە بەکار بهێنرێت.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە لانیکەم 12 کۆڵبەری کورد و 13 هاوڵاتیی بەلوچ، کە سووتەمەنییان گواستووەتەوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.