ڕاپۆرت: ڕێبوار تۆفیق
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا جگه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پۆسته‌كانی "سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران" یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرسه، چڕكردووه‌ته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار دیاریكرد، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی ڕێژه‌ی یاسایی پێویسته له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتی په‌رله‌مان، 220 ئه‌ندام، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن، تائیستاش دیار نییه ئه‌و ڕێژه‌یه ئاماده دهن یاخود نا.

ناكۆكیی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆككۆمار ڕێكنه‌كه‌وتوون و كۆدهنگییش له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش نییه، هاوكات شاندێكی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی بۆ ئه‌و پرسه، له به‌غداده.

ڕۆژنامه‌ی "سه‌باحی جه‌دید" بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوو حزبه‌وه، گومان ده‌كرێت دانیشتنی ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تائێستا فوئاد حسێن، كاندیدی پارتییه بۆ پۆسته‌كه، یه‌كێتیش نزار ئامێدی به فه‌رمیی كاندید كردووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ڕێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆسته‌كه.
لایه‌نه شیعه‌كان و پرسی سه‌رۆكوه‌زیران
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوودا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، نوری مالكیان وه‌ك كاندیدی فه‌رمی لایه‌نه شیعه‌كان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له دوای هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه له‌باره‌ی دیاریكردنی مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، جۆرێك له دوودڵیی لای به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان دروستبوو، ته‌نانه‌ت قسه‌وباس له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی مالكی له شه‌قامی سیاسیی عێراق گه‌رم بوون.

ڕۆژنامه‌ی "سه‌باحی جدید" ئاماژه به‌وه ده‌كات، لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌وه‌ی نوری مالكی، تا ڕاده‌یه‌ك قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، كه سودانی نه‌بێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، كه‌سایه‌تیه باڵا ئایینه‌كانی شیعه‌ش هاوڕان.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی چوارچێوه، تاوتوێی ناوی چه‌ند كاندیدێك ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، تا ببێته كاندیدی فه‌رمیی جێگره‌وه بۆ نوری مالكی.