به‌هۆی كه‌می غاز به‌شێك له خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و داوایانكرد، حكومه‌ت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خاوەنی نانەواخانەیەک له هه‌ڵه‌بجه بە نیگەرانیەوە قسەی بۆ نوچە تیڤی کرد و دەڵێت، بەهۆی کەمی غاز ناتوانن بەردەوام بن لە کارکردن.
گوتیشی، ڕۆژانە پێویستمان بە پێنج بتڵ غاز هەیە، ئەمەش بارگرانییە له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هەر بتڵێکی غاز بە زیاتر لە 30 هەزار دیناره.
جەختی لەوەشکردەوە، 44 نانەواخانە بەهۆی ئەم گرفتەوه كاركردنیان ڕاگرتووه.
داوایەکیش ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەڵێت، ئەم گرفتەمان بۆ چارەسەر بکەن و پێویستە بە جددی بێنە سەرخەت.