دوران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ کەناڵی "میدیا خهبهر" ڕایگەیاند، گەلی کورد سەربازی هیچ وڵاتێک نییە و نابێتە بەشێک لەو جهنگه هەژمونخوازییەی کە لە ناوچەکە هەیە.
ڕاشیگەیاند، وەک بزووتنەوە و گەلیش دژی جهنگی ئێرانن، "چونکە ئەم شەڕە هیچ سوودێکی بۆ گەلانی ناوچەکە نییە".
کالكان باسی لەوەشکرد پێشتر ئێران و تورکیا لە کێبڕکێدا بوون، بەڵام ئێستا ئیسرائیل دەیەوێت هەژمونی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت، بۆیە کورد کە 100 ساڵە خەبات بۆ ئازادیی دەکات، نابێت ببێتە سەرباز بۆ هیچ هێزێک.
ئاماژەی بۆ ئهوهش كردووه، وەکو تەڤگەر لەگەڵ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و پشتیوانیان لێدهكهن، پێویستیشە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان لەنێو سیستمێکی دیموکراسیدا ببیننەوە، چونکە دیموکراتیزهبوونی ئێران، گەرەنتییە بۆ مانەوە و ئازادیی کورد.