ڕاستەوخۆ

ئەندامێکی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک: بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ناکەین

reset font size increase font size

شۆخان حەسیب شوانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، وەک پارتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ناکەن و بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ هیچ لایەنێک ڕێکنەکەوتوون.

شۆخان حەسیب شوانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگاکەوە بە نوچە تیڤی گوت، ئەگەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ پرسی ئاڵوگۆڕی پارێزگار ئەنجامبدرێت بەشداری ناکەن.

لەبارەی دواکەوتنی دانیشتنەکە و بەشداریی پارتی لە کۆبوونەوەکە ئەو ئەندامەی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەدا، بەشداربوون و نەبوونی پارتی پەیوەستە بە بڕیاری سەرکردایەتی پارتی و هەر بریارێک بدرێت ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە کەرکوک پێوەی پابەند دەبن.

گوتیشی، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان پارتی و هیچ لایەن و پێکهاتەیەکی دیکە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نییە بۆ بەشدارییکردن یاخود بایکۆتکردن و ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.