ئهمڕۆ 27ی شوبات ساڵێک بەسەر بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرۆسهی ئاشتی تێدهپهڕێت و بڕیاره ئهمڕۆش پەیامی نوێی ئۆجالان لەبارەی پرۆسەکەوه بڵاوبکرێتەوە.
ڕۆژی 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بانگەوازی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی بۆ پارتەکەی کرد و پەکەکەش لەسەر بنەمای ئەو بانگەوازە لە مانگی ئایاری ساڵس رابردو، خۆی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریدا.
ئەمڕۆ و لە ساڵیادی ئەو بانگەوازەدا لە شاری ئەنقەرە، بە سەرپەرشتی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتی دەم، چالاکییەک بەڕێوەدەچێت و پەیامی نوێی ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە، تائێستا نازانرێت ناوهڕۆكی پهیامهكه چی لهخۆی گرتووه.