ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی چه‌ند ڕۆژی بۆردومانه‌كانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا 32 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گانیان له پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركوك و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و واست و بابل، به‌و هۆیه‌وه 27 چه‌كداریان كوژراون و 50ـی دیكه‌شیان بریندار بوون.
حه‌شدی شه‌عبی، سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی باره‌گاكانیان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كات و ده‌ڵێت، حه‌شد دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه له چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگریی عێراقدا و له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندایه.
حه‌شدی شه‌عبی گوتوشیه‌تی، ئه‌و باره‌گایانه‌یان، كه به ئامانج گیراون، سه‌رجه‌میان فه‌رمیین و به هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كارده‌كه‌ن و له‌و باره‌گایانه‌شه‌وه هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا.