ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، 30 کەس له ئهنجامدهرانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران، رووبەڕووی سزای لەسێدارەدان بوونەتەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی- ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ هۆشداریی دەدات، حکومەتی ئێران دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی، دەکاتە هێڵێکی بەرهەمهێنانی سێدارە بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەكه، لانیکەم 30 کەس لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە ئێراندا، سزای سێدارەیان بۆ دەرچووە.
ئاشکرایکردووە، لەناو سزادراوەکاندا، 8 گەنج تەنیا چەند حەفتە دوای دەستبەسەرکردنیان، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
لەلایەکی دیکەوە، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان – یونیسێف، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو ئەو منداڵانە دەکات کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستبەسەر کراون. یونیسێف داوایکردووە، تاران دەبێ پابەندی پاراستنی ژیانی منداڵان و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەمبارەیەوە بێت.