ڕاستەوخۆ

حه‌یده‌ر مولا: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دابه‌شی دوو به‌ره‌ ده‌بن

reset font size increase font size

سه‌ركرده‌یه‌كی ‌ دیاری سونه‌ رایگه‌یاند، دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌، ئه‌گه‌ری دروستبوونی دوو هاوپه‌یمانیی نوێ و دابه‌شبونی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌‌كانی لێ ده‌كرێت.

حه‌یده‌ر مولا یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی سونه‌ و هاوپه‌یمانیی عه‌زم له‌ تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسیه‌كان و پێشهاته‌ نوێكان، ئاماژه‌ی پێكهێنانی دوو هاوپه‌یمانیی نوێ ده‌كرێت و ئاماژه‌كانیش ده‌ركه‌وتوون‌.

ده‌شڵێ، به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ هاوپه‌یمانیی یه‌كه‌م له‌ عه‌زمی موسه‌نا سامه‌ڕایی‌ و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی سونی و ده‌وڵه‌تی یاسای مالكی و پارتی دیموكراتی كوردستان و رێكخراوی به‌دری هادی عامری و هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ساس و ته‌سمیم پێكدێت.

هه‌روه‌ها، هاوپه‌یمانیی دووه‌میش له‌ عه‌سایبی خه‌زعه‌لی و ته‌قه‌دومی حه‌لبوسی و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌ی ره‌یان كلدانی پێكدێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.