فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كات بۆ پشتیوانییه‌كانی له پرۆسه‌ی سیاسی له سوریا.
مه‌زڵوم عه‌بدی له پۆستێكیدا له تۆڕی ئێكس ده‌ڵێت، شه‌ره‌فێكی گه‌وره بوو له په‌راوێزی كۆنفرانسی مینوشن سه‌رۆك ماكرۆنم بینی، له‌و دیداره دا جدییه‌ت و پابه‌ندبونی به‌ڕێزیانم به‌دی كرد له هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست و سه‌قامگیریی له سوریا.
ده‌شڵێت، ئه‌و رۆڵه كارایه‌ی به‌ڕێزیان و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی فه‌ره‌نسا بۆ به دیهێنانی سه‌قامگیریی و جه‌نگی دژی تیرۆر به‌رز ده‌نرخێنم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیوادارن رۆڵی باشی فه‌ره‌نسا له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا به‌رده‌وام بێت بۆ پشتیوانیی گه‌لی كورد و پاراستنی ناوچه‌كه و به‌دیهێنانی ئارامی و سه‌قامگیریی له ته‌واوی سوریادا.

