مەسعود پزشکییان ڕایگەیاند، ئێران لە ژێر هەڕەشە دانوستان ناکات و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا کۆسپێکی جددییە لەبەردەم دانوستانەکان.
مەسعود پزشکییان سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئێمە بەشێوەیەکی ئاشکرا بە ئەمریکامان گوتووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان پێویستە سەرەتا سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران پوچەڵ بکاتەوە.
گوتیشی، گەمارۆکانی ئەمریکا کۆسپێکی جددییە لەبەردەم دانوستانەکان و لایەنی ئێران ناتوانێت متمانە بە ئەمریکا بکات.
ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەی نێوان پزشکییان و ئیسحاق دار لەکاتێکدایە، بەر لە چەند کاتژمێرێک میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پێناو تاوتوێکردنی پرسی ئەتۆم و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ جاری دووەم سەردانی پاکستان دەکاتەوە.