ئەمڕۆ شاندێکى پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستى پیرۆزبایی دەستبەکاربوون سەردانى محەمەد سەمعان پارێزگاری نوێی شارى كەركوكیان کرد.
هاوکات، ڕۆژى 20ـى ئەم مانگە محەمەد سەمعان، مەرسومی کۆماری بۆ بوون بە پارێزگاری کەرکوک بۆ دەرچوو، ڕۆژى دواتریش لە دادگایی شارەکە سوێندیی یاسایی خوارد و وهك پارێزگاری نوێی کەرکوک دەستبەکاربوو.
بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پۆستی پارێزگار تا کۆتایی ئەمساڵ لای پێکهاتەی تورکمان دەبێت و دواتریش دەدرێتە پێکهاتەی عەرەب.
هەروەها هەموو پۆستەکانی دیکەی پارێزگاکە بە شێوەی خولیی، لە نێوان کورد و پێکهاتەکانی دیکەی شارەکەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
ڕێبوار تەها لە پشکی کورد لە 10ـی ئابی 2024ـەوە تا 16ـی نیسانی ئەمساڵ، بۆ ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ پارێزگاری کەرکوک بوو. لە 16ـی ئەم مانگەدا بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێو ئەنجومەنەکە، دەستبەرداری پۆستەکەی بوو و محەمەد سەمعان وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا.



