ڕاستەوخۆ

دوای 18 ڕۆژ؛ کەژاڵ ڕەحمانی لە زیندانی سنە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا

reset font size increase font size

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، کەژاڵ ڕەحمانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان، دوای 18 ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن لە زیندانی ژنانی سنە، لەسەر داوای بنەماڵەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا؛ هاوکات چارەنووسی هاوژین و براکەی هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کەژاڵ ڕەحمانی وەک هەڵوێستێک دژ بە دەستبەسەرکردنی خۆی، عیسا فەیزیی هاوژینی و دانیال ڕەحمانیی برای، کە لە 6ـی حوزەیرانی 2026 لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون، مانی لە خواردن گرتبوو.

لە ماوەی مانگرتنەکەیدا، دۆخی تەندروستیی ئەو ژنە زیندانییە بە تەواوی تێکچووە و تووشی دابەزینی بەرچاوی کێش، کەمبوونەوەی توانای جووڵە و دابەزینی فشاری خوێن بووە. سەرڕای هۆشداریی پزیشکانی زیندان، بەرپرسانی کارگێڕیی زیندانی سنە ڕێگەیان نەداوە لە دەرەوەی زیندان چارەسەری پزیشکیی پێویستی پێبدرێت.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە وێڕای هەوڵە بەردەوامەکانی بنەماڵەکانیان، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی عیسا فەیزی (هاوژین) و دانیال ڕەحمانی (برا) لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

پەیوەست بەم دۆسیەیەوە، لە 13ـی حوزەیراندا هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات لە شاری کامیاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار ئامۆزای دیکەی کەژاڵ ڕەحمانی و دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە، هاوکات فەرمانیان پێکردوون کە دەستبەجێ سەردانی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کامیاران بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.