ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی و پارێزگاری حەسەکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی کۆدەبنەوە

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕێگەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی کەمبوونی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان لە پارێزگاکەدا کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی  جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئەندازیار نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەیاندا بە قووڵی تیشکیان خستە سەر ئەو قەیرانە گەورەی بەهۆی کەمبوونی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەکانی لە تەواوی پارێزگاکەدا دروستبووە، کە بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر شانی هاوڵاتییان دروستکردووە.

هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی تایبەت و فریاگوزاری بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی سێکتەری خزمەتگوزارییەکانی سووتەمەنی لە حەسەکە.

ئەم هەنگاوە ئامانج لێی دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوچەکەیە بە شێوازێک کە ڕاستەوخۆ هاوکار بێت لە باشترکردنی دۆخی گوزەران و ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانی پارێزگاکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.