ڕاستەوخۆ

ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ڕەنگە وڵاتانی کەنداو هێرش بکەنە سەر گروپە چەکدارەکانی عێراق

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، کە وڵاتانی کەنداو بیر لە وەڵامدانەوە و تۆڵەکردنەوە لە گروپە چەکدارە شیعەکان دەکەنەوە ئەگەر بێت و جەنگ هەڵگیرسایەوە و دەست بە هێرشەکانیان بکەنەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە سعودیە دەیەوێت چەند هێرشێک دژی ئەو گروپانە وەک ناردنی پەیامێک ئەنجام بدات، هەریەک لە کوێت و بەحرەین ئامادەییان خۆیان نیشانداوە خاکەکانیان بەکاربهێنرێت لەلایەن سعودییەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشەکە بۆ سەر گروپە چەکدارەکان.

مایکل نایتس، بەرپرسی توێژینەوە لە کۆمپانیای هۆرایزن ئینگەیجمێنت، ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق "گۆڕەپانێکی کراوەیە دەتوانرێت پەیامی بۆ ئێران لێوە بنێردرێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامدانەوەی وڵاتانی کەنداو ڕەنگە هێرشەکان لێدانی ڕەمزی لە دژی گروپە چەکدارەکان بێت.

وەک رۆژنامەکە دەڵێت، هۆکاری دەست پێنەکردنی هێرشەکان ترسی وڵاتانی کەنداوە لە فراوانبوونی شەڕەکە بە هۆی زیادبوونی ڕۆڵی ســوپای پاسدارانی ئێران لە پشتیوانیکردنی ئەو گرووپانە.

گروپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لە تاران لەماوەی شەڕی 40 ڕۆژەدا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان ئاراستەی سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.