گواستنه‌وه‌ی زیندانیه داعشه‌كان له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق به‌رده‌وامه، گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌منیی عیراقیش دەڵێ، زیاتر له دوو هه‌زار داعش لە سوریاوە بۆ عێراق گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منیی حكومه‌تی عێراق بە سۆمەرییەنیوزی وتووە: به هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، تا ئێستا دوو هه‌زار و 250 زیندانیكراوی داعش، له زیندانه‌كانی سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق، كه عێراقی و سوری و خه‌ڵكی وڵاتانی دیکەشیان تیادایه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: پرۆسه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه و ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا ژماره‌یه‌كی دیکەی زیندانیكراوی داعش بگوازرێنه‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش هۆشداریی له دۆخی كه‌مپی هۆڵ ده‌دات و ده‌ڵێت: پێویسته وڵاتان هاوڵاتیه‌كانیان له كه‌مپی هۆڵ بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
ده‌شڵێت: رێگه به هیچ جۆره هێرش و په‌لامارێك ناده‌ین له خاكی عێراقه‌وه بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
پێشتریش بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد: له‌و داعشانه‌ی له زیندانه‌كانی سوریاوه ده‌گوزارێنه‌وه بۆ عێراق، ئه‌گه‌ر تاوانیان ئه‌نجام دابێ و ده‌ستیان سوربێت به خوێنی عێراقیه‌كان، ده‌درێنه دادگا و به یاسای عێراقی سزا ده‌درێن، ئه‌وانه‌شی تاوانیان ئه‌نجام نه‌دابێت ده‌درێنه چاكسازییه‌كان و چاو به دۆخیاندا ده‌خشێنرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكراشیكرد بوو: له‌كۆی ئه‌و حه‌وت هه‌زار داعشه‌ی كه له سوریا بوون، دوو هه‌زاریان عێراقی بوون.