باڵیۆزخانەی هەریەک لە وڵاتانی کۆریای باشوور و هیندستان لە تاران، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانیان دەکەن، بە زووترینکات خاکی ئێران جێبهێڵن.
ماڵپەڕی یۆرۆنیوز بڵاویکردەوە، باڵوێزخانەی کۆریای باشوور لە تاران، هۆشداریی لە تێکچوونی دۆخی ئاسایشی ئێران داوە و داوای لە هاووڵاتییەکانی وڵاتهكهی كردووه كه ئیستا له ئێرانن خاكی ئهو وڵاته جێبهێڵن.
داواشی لێكردوون، وریای دۆخی ئەمنی بن و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ئێران نەکەن و لەو وڵاتە نەمێنن.
لەلایەکی ترەوە، باڵیۆزخانەی هیندستان لە تاران، لە نوێترین رێنمایی خۆیاندا رایانگەیاندوە، پێویستە خوێندکار، زیارەتکار، بازرگانان و گەشتیارە هیندییەکان، لە هەر رێگەیەکی بەردەست، بە خێرایی ئێران جێبهێڵن.
ئەم هۆشدارییانە دوای ئەوە دێت، شەپۆلێکی دیکەی خۆپیشاندان لە چەندین زانکۆکانی تاران، ئەسفەهان و مەشهەد دەستیپێکردووە، هاوکات گرژییەکانی واشتن و تاران، روویان لە زیادبوون کردووە.
پێشتریش چهندین وڵات داوایان له هاووڵاتیانیان كردبوو، به زوویی خاكی ئێران جێبهێڵن.