حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی و سەڵاحەددین بەهائەدین، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا، جەختیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئەوەش هاتووە، باسیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.