وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە یاساکانی تورکیادا هیچ بەندێک سەبارەت بە مافی هیوا نەهاتووە، پێویستە هەندێک یاسای نوێ لەلایەن پەرلەمانەوە دەربکرێن.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی سۆزجوی تورکی ئاکین گورلەک ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی یاسای سزادانی تورکیا کاتێک سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بەندکراوێکدا دەسەپێنرێت، مافی ئەوەی هەیە کە بە مەرج لەلایەن دادگاوە سزاکەی پوچەڵ بکرێتەوە و ئازادبکرێت، بەڵام باس لە بوونی مافی هیوا ناکات.
وتیشی، پێویستە پەرلەمانی تورکیا هەندێک یاسا هەمواربکاتەوە و هەندێک یاسای نوێش دەربکات بۆ ئەوەی یاسایەکی وەک "مافی هیوا" دروستببێت، ئەمەش لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی پەرلەماندا ئەنجامدەدرێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری دادی تورکیا دوای ئەوەدێت کە باخچەلی ڕایگەیاندبوو، تا ئۆجەلان ئازاد دەبێت بەردەوامدەبین لە پڕۆسەی ئاشتی و لەئێستاشدا چاوەڕواندەکرێت پەرلەمانی تورکیا لەچوارچێوەی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتیدا هەندێک یاسای نوێ بۆ گەشەسەندنی پڕۆسەکە ئەنجامبدات.