ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2026، سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ڕۆژنامه‌نوس كاروان هۆرام تێپه‌ڕی.
محەمەد مەلەکی، ناسراو به كاروان هۆرام، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، پێش ده‌ستپێكردنی كاری ڕۆژنامه‌نووسی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، گۆڤارێکی پەروەردەیی تایبەت بە منداڵانی بەرهەمهێنا.
کاروان لە تەمەنێکی زۆر گەنجیشەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەرەو ڕیزەکانی گەریلا جێهێشت، دواتریش ده‌ستی به كاری ڕۆژنامه‌نووسی كرد و 15 ساڵ خزمه‌تی به گه‌له‌كه‌ی كرد.
شه‌وی 14ـی نیسانی 2023 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.