ئه‌مریكا داوای ده‌ستبه‌جێ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز ده‌كات و به مه‌رجی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆكان و ئاگربه‌ستی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێرانی داده‌نێت.
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌ناوبردنی توانای ئه‌تۆمیی ئێران و پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكایه بۆ هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان.
ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان بیانه‌وێت ئاگربه‌ستی جه‌نگ و گفتوگۆ و دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ده‌بێت به بێ مه‌رج گه‌روی هورمز بكرێته‌وه و جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی له‌و ڕێڕه‌وه ده‌ریاییه ئاسایی ببێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتیشی، هه‌رچه‌نده ڕێگه‌چاره‌ی دیبلۆماسیی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان كراوه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆك تره‌مپ نایه‌وێت درێژه بكێشێت.
هاوكات حكومه‌تی ئێران ئاشكرایكرد، ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی زیانه‌كانیان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل نزیكه‌ی 270 ملیار دۆلاره.
نوێنه‌ری ئێرانیش له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، وڵاتانی كه‌نداو پشتیوانی‌یان له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كردووه بۆ سه‌ر ئێران، ده‌بێت قه‌ره‌بووی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه.