ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەش

reset font size increase font size



ئەندامی مەکتەبی سیاسی نیشتیمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیێنێت، حزبەکەی لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستاندایە و ئامادەی هەموو دەستپێشخەرییەکە بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی. 

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر پێویست بکات "ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە".

قوباد تاڵەبانی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "یەکێتی پاڵپشتی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات و ئامادەیە بۆ هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا و ڕەواندنەوەی چەقبەستووییە سیاسییەکە."

سەبارەت بە ئەگەرەکانی دیکەی بەردەم پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئامادەیی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەگەر ئەوە ببێتە تاکە ڕێگەی دەربازبوون لەو قەیرانە سیاسییەی هاتووەتە ئاراوە.

قوباد تاڵەبانی، خێراترین میکانیزمی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە خستەڕوو و گوتی: "ئاسانترین و خێراترین چارەسەر ئەوەیە کە هێزە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆ بکەن."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەبێت حکومەتی داهاتوو بە شێوازێک بێت کە وەڵامدەرەوەی داواکاری و پێداویستییەکانی هاونیشتمانیان بێت و زامنی ئەوە بکات دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان