ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لەگەڵ کاتی خۆرئاوابوون، پرۆسەی چاودێریکردنی ئاسمان بۆ بینینی مانگ دەستپێبکات.

دەشڵێ، وەزارەتی ئەوقاف هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان دروست کردووە.

ئەو لیژنانە ئەرکیان چاودێریکردنی وردی ئاسمانە و لە ئەگەری بینینی مانگ بە بەڵگەی شەرعی، دەستبەجێ لیژنەی باڵا لە هەولێر ئاگادار دەکەنەوە.

بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل، ئەگەر مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە بەڵگەی شەرعی ببینرێت، ئەوا سبەی، دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، لیژنەکە بۆ بڕیاردان تەنیا پشت بە بەڵگە شەرعییەکان دەبەستێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.