ڕاستەوخۆ

لە ئەمڕۆوە قەیرانی غاز لە سلێمانی کۆتایی دێت

reset font size increase font size

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی بەرهەمی کارگەکان و دابەشکردنی هەزاران بتڵ غاز لە سەنتەری شار، چیتر قەیرانی غاز نامێنێت.

عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 30 بۆ 32 هەزار بتڵ غاز کە بەرهەمی 22 کارگەیە، لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەکرێت.

سەرۆکی لێژنەکە جەختی لەوەشکردەوە، لە سلێمانی قەیرانی غاز بە تەواوی نامێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئەنجامی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە گرفتی کەمیی غازی ماڵان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروستبوو، کە بەهۆیەوە هاوڵاتیان بە زەحمەت بتڵێک غازیان بە نرخێکی زۆر گرانتر دەست دەکەوت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.