باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد هۆشدارییه‌كی تووندی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر زانكۆ ئه‌مریكییه‌كان و ئەو زانکۆیانەی دیکەش کە پێیان وایە پەیوەندییان بە ئەمریکاوە هەیە له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 29ی ئازاری 2026 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد، له هۆشدارییهكهیدا ده‌ڵێت، ئێران ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر زانكۆ ئه‌مریكییه‌كان له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له نێویشیاندا، زانكۆی ئه‌مریكی له به‌غداد و سلێمانی و دهۆك.
باڵیۆزخانه‌كه ده‌شلێت "حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه ڕێگریی له هێرشە تیرۆریستییەکانی نێو خاکەکەی بكات، به‌و هۆیه‌وه داوا له هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین كه له عێراقن، هه‌ر ئێستا جێیبهێڵن".
بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، هاوكاریی و یارمه‌تی هه‌ر ئه‌مریكییه‌ك ده‌ده‌ن كه بیه‌وێت عێراق جێبهێڵێت.