ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا پرۆژەی "رێڕەوی ناوەڕاست" وەک جێگیرەوەیەک بۆ گەرووی هورمز پەرەپێدەدەن، کە دەتوانێت ئەوروپا و ئاسیا بەیەکەوە ببەستێتەوە.
ڕۆژنامەکە باسیلەوەشکردووە، ڕێگای گواستنەوەی نێودەوڵەتی ترانس-کاسپیان کە بە "رێڕەوی ناوەڕاست" ناسراوە، ڕێگایەکى سەرەکیە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا لە ڕێگەی وڵاتەکانى ئاسیای ناوەڕاست و تورکیاوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، جگە لە ئەنقەرە، "رێڕەوی ناوەڕاست" لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و بڕیارە دوای کردنەوەی دەروازەی سنووری ئەلیکان- مەرگەرا لەسەر سنووری تورکیا و ئەرمینیا، ئەو ڕێڕەویەش بکرێتەوە.