فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه كه له سنووری قامیشلۆ هێرشی كردبووه سه‌ر هێما كوردییه‌كان و هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی داوه.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و كه‌سه ناوی حسێن حەسۆیە و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستگیركراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چاودێری جموجوڵه‌كانی كراوه به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستگیركراوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه پابەندن بە پاراستنی ئاشتی مەدەنی و پاراستنی هێما و دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکان، پاڵنەری سەرەکی پشت ئەم کردەوە تێکدەرانەش هەوڵێکه بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و چاندنی ناتەبایی و دروستکردنی ئاژاوەیه له ناوچه‌كه.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ڕایگشتی ئاشكراده‌كه‌ن.
دوێنێ له سنووری قامیشلۆ لەلایەن ئەندامێکی عەشیرەتێکی عەرەبییەوە بێڕێزی بە سیمبولەکانی کوردانی ڕۆژاڤا كرا، ئه‌وه‌ش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه، فەرهاد شامی بەرێوەبەریی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت: ئەم کەسە سەر بە ڕژێمی پێشووە و کەسێکی تێکدەرە.