ئالا تاڵەبانی، ژنە سیاسەتمەداری کورد، لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا پۆستێکی باڵای پێسپێردرا و وەک ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ژنان دەستبەکار دەبێت.
ئالا تاڵەبانی لە دایکبووی 1ی کانوونی دووەمی 1964 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە پرسەکانی مافی ژناندا و ڕۆڵێکی دیاری لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ساڵی 2003دا هەبووە و سێ خول ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە.
دوێنێ، 17ی حوزەیران2026 ، لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە متمانەی پێدرا بۆ ئەوەی لەمەودوا دۆسیەی کاروباری ژنان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەڕێوە ببات.