سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە دوو شەپۆلی هێرشدا لە ماوەی دوو شەودا، 17٠ ئامانجی لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی هێرشە ئاسمانییەکان، ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە "لاوازکردنی زیاتری تواناکانی ئێران بووە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی بازرگانی و دەریاوانانی سڤیل لە گەرووی هورمز".
بە گوتەی سێنتکۆم، ئامانجی هێرشەکان پێکهاتبوون لە: سامانەکانی بەرگریی ئاسمانی، کەلوپەلی چاودێریی کەناراوەکان، کۆگاکانی موشەک و درۆن، تواناکانی دەریایی و ژێرخانی لۆجیستیی سەربازی لە درێژایی کەناراوەکانی ئێراندا.