ڕاستەوخۆ

شارێكی ئەمریکا ئادار وەک مانگی کەلەپوری کورد ده‌ناسێنێت

reset font size increase font size

شاری مەناسەس پارک لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا، بەیاننامەیەکی بۆ پشتیوانی لە کوردانی رۆژاڤا بڵاوکردەوە و مانگی ئاداری وەک مانگی کەلەپوری کورد، ناساند.

ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی شارەوانی مەناسەس پارک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتی كوردی دانیشتووی شاره‌كه‌ و نوێنەرانی رەوەندی کوردی راگەیەندرا.

ئالانا مێنسنگ، سەرۆکی شارەوانی مەناسەس پارک رایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە بۆ شارەکەیان، رێز لە کەلەپوری دەوڵەمەندی کورد دەگرن.

هه‌روه‌ها شارەوانی مەناسەس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاماژەی بە رۆڵی شەڕڤانانی کورد، لە شەڕ دژی تیرۆر کرد له‌گه‌ڵ پێداگرییان لە مافی کورد بۆ ژیانێکی ئازاد لەسەر خاکی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.