ڕاستەوخۆ

لە واشنتن؛ عێراق و ئەمریکا 48 ڕێککەوتنی ستراتیژییان لە کەرتی وزە و تەکنەلۆژیادا واژۆ کرد

reset font size increase font size

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی عەلی زەیدی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ٤٨ ڕێککەوتننامە، یاداشتی لێکتێگەیشتن و ڕاگەیاندنی هاوبەش لە نێوان کەرتە گشتی و تایبەتەکانی هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.

ئەم ڕێککەوتنانە پەرەپێدانی هاوکاری و هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبای عێراق لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمریکیدا دەگرێتەوە. ئامانج لەم هەنگاوە داڕشتنی چوارچێوەیەکی ڕوونە بۆ هاوکارییە ئابووری و داراییەکان و گەیاندنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن بۆ ئاستێکی پێشکەوتووتر.

هاوڕێ لەگەڵ کەرتی وزەدا، لە کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکاندا ڕێککەوتنێکی تایبەت لە نێوان کۆمپانیای "ستارلینک" و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق واژۆ کراوە، بە مەبەستی ڕێگەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ئەو کۆمپانیایە لە سەرانسەری عێراقدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان