ڕاستەوخۆ

خولێکی فێربوونی زمانی کوردی لە ئامەد بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

لەچوارچێوەی کارو چالاکییەکانی شارەوانی ئامەد خولی فێربوونی زمانی کوردی، سوریانی، ئەرمەنی و زاراوەی زازاکی بە سەرکەوتوویی  کۆتاییپێهات.

خولەکانی زمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی سەر بە فەرمانگەی ڕۆشنبیری ئەنجامدران و تێیدا 100 خوێندکار بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا.

تاهیر بایکوشاک، بەڕێوەبەری لقی ئامەدی پاراستن و پەرەپێدانی زمان ڕایگەیاند، وەک شارەوانی ئامەد پەرەپێدانی زمان یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانیان و گوتیشی دەیانەوێت خولەکانی زمان لەداهاتوودا  بەشێوەیەکی بەرفراوانتر ئەنجامبدرێن.

بایکوشاک ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشداربووانی خولەکە دوای 15 هەفتە بەشداربوونیان بەبێ دابڕان بروانامەی دەرچوونیان پێدەبەخشرێت و هاوکات لەپلانیانیشیاندایە سەرەڕای زمانی کوردی، سوریانی و ئەرمەنی، زمانەکانی فەڕەنسی و ئەڵمانیش بۆ خولەکان زیادبکەن و هەر لەم چوارچێوەشدا خوازیاری دامەزراندنی قوتابخانەیەکن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.