ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: لێدوان و کردەوەکانی دەوڵەت سەبارەت بە پڕۆسەی چارەسەریی یەکناگرێتەوە

reset font size increase font size

گوڵجان کاچماز،  پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، دواخستنی بەردەوامی پڕۆسەی چارەسەریی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نائومێدی لەناو کۆمەڵگەدا دروستکردووە.

گوڵجان کاچماز لە بارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە دەڵێت، پڕۆسەکە بە هەنگاوی کردەیی بەڕێوەدەچێت نەک بەڵێن، دەوڵەت میکانیزمی "خۆپارێزی" بەکاردەهێنێت و ئەمەش نائومێدی و بێباوەڕی لەناو گەلدا دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلی کورد پێش مەرجێکە بۆ پرۆسەی چارەسەریی و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی هەیە.

 جەختی لەوەش کردووەتەوە، یەکڕیزیی کورد تەنیا پڕۆژەیەک نییە ئەمڕۆ دەستی پێکردبێت، بەڵکو پاشخانێکی مێژووییە بە دەستپێشخەرییەکانی جەلال تاڵەبانی لە ساڵی 1993 و هەوڵە ستراتیژییەکانی مەسعود بارزانی و ئۆجالان لە ساڵی 2003 دەستیپێکردووە.

ئەوەشی گوتووە، هێڵی سوری ئێمە ماف و زمانی گەلی کوردە. ئێمە دەڵێین، هاوکات لەگەڵ جیاوازی ئایدۆلۆژیاکانماندا پێویستە هێڵی سورمان پێگە، زمان و کولتوری گەلی کورد بێت و کاتی ئەوە هاتووە هێزە سیاسییەکانی کورد یەکگرتووبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.