ه سبهینێوه سزاکانی ئەمریکا دژی کەرتی فڕۆکەوانی ئێران چڕتر دەبنهوە و ئەگەری ڕاگیرانی گەشتەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دهبێت.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، بەغداد لە سبهینێوه سزاکانی ئەمریکا دژی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران جێبەجێ دەکات و خزمەتگوزارییەکان بۆ فڕۆکەکانی ئێران لە ئاسمانی عێراقدا دەوەستێنێت.
لەبەرانبەردا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە میدیای ئێرانی راگەیاندوە، تا ئێستا هیچ ئاگادارییەکی فەرمی لەلایەن دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقەوە بە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان نەدراوە.
لای خۆشییەوە نوێنەرایەتی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێری ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ ئاگادارییەکی فەرمی وەرنەگرتووە و گەشتەکانیان تا ئێستا هەڵنەوەشاونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "سی ئێن بی سی"، ئاشکرایکرد ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی گوشارە بەردەوامەکانیدا بۆ سەر تاران، لە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوولەوە سەرجەم گەشتەکانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا لە کارکردن دەوەستێنێت.