ڕاستەوخۆ

ئێڤا ماریا: سوریا لە سایەی ڕژێمی نوێدا ئارام نییە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی (ئێڤا ماریا میشێلمان) کە لەم دواییانەدا لە سوریا ئازاد کرا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخراوی "Peoples Bridge"دا بۆ یەکەمجار قسەی لەسەر ڕفاندنەکەی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن "حکومەتی کاتی"ی سوریاوە کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک تەنانەت زانیاری نەبوو کە ئایا ئەو لە ژیاندایە یان نا.

میشێلمان کە هاوڕێ و هاوکارێکی کوردی بە ناوی (ئەحمەد پۆڵات) لەگەڵدا بووە، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا (2026) لە کاتی هێرشەکانی گرووپە ئیسلامییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕەکی ئەشرەفییەی کوردنشین لە حەلەب، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی گواستنەوەی سووریاوە ڕفێندران و زیندانی کران.

کەیسەکەی ئەوان تەنیا دوای ناڕەزایەتیی گەورەی ڕۆژنامەنووسان، دۆستان و بنەماڵەکانیان و بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوا) ئاشکرا بوو؛

دەستنیشانکردنی شوێنی ئێڤا ماریاش هەر بەهۆی ئەو گوشارە میدیایی و گشتییەوە بوو.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە ڕژێمەکەی ئەحمەد شەرع، لە کاتێکدا خۆی وەک حکومەتێکی شەرعی پیشان دەدات و پێشوازی لە سەرکردە ڕۆژاواییەکانی وەک ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دەکات، هاوکات پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات. وەک نموونە، لە کاتی سەردانەکەی ماکرۆندا بۆ دیمەشق، دوو بۆمب لە نزیک هۆتێلی "فۆڕ سیزنس" کە لێی دەمایەوە تەقینەوە و بوونە هۆی برینداربوونی 18 کەس، بەڵام لە میدیاکاندا تەنیا وەک پەراوێزێک باس کران.

سەبارەت بە چارەنووسی ڕۆژنامەنووسە کوردەکە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەسەر ئەحمەد پۆڵات لەبەردەستدا نییە. ئێڤا ماریا میشێلمان لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و گوتی:

"سوریا لە ژێر سایەی ڕژێمی نوێدا بە هیچ شێوەیەک ئارام نییە؛ پێویستە ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە ڕابگیرێت.

من داوا لە هەمووان دەکەم ئەوەی لە توانایاندا بێت ئەنجامی بدەن بۆ ئازادکردنی هاوکارەکەم ئەحمەد پۆڵات و سەرجەم زیندانیانی سیاسیی دیکە."

دوای ئازادبوونی میشێلمان، ئێستا کەمپین و هەوڵەکان بۆ گوشارخستنە سەر ڕژێمی نوێی سوویا چڕکراونەتەوە تاوەکو چارەنووسی ئەحمەد پۆڵات و زیندانیانی دیکەی سەر بە دەزگا میدیاییەکان ئاشکرا بکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.