ڕاستەوخۆ

ئەمریکا: یەکێتیی ئەوروپا هەموو پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران دەپچڕێنێت

reset font size increase font size

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا بە فەرمی پەیوەندی بەو هەڵمەتەوە کردووە، کە ئەمریکا بۆ پەکخستنی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەی دەبات. 

سکۆت بیسێنت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا ئەم هەڵوێستەی ئەوروپا بە گرنگ دەبینێت و سوپاسگوزاری هەڵوێستی بڕیاردەرانە و پێشوەختەی ئەوروپایە لەم بوارەدا بۆ پەکخستنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران.

جەختی لەوەش کردەوە، وڵاتەکەی بە توندی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا وەستاوە بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لەوەی ئێران ناتوانێت سیستەمی دارایی جیهانی بەکاربهێنێت بۆ دابینکردنی بودجەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و گرووپە چەکدارەکانی لە ناوچەکە وەک حیزبوڵا و حەماس.

ئاماژەی بەوەشکرد، فشارە داراییەکان لەسەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هەموو ڕێگە و کەناڵە داراییەکانی ئێران بە تەواوەتی دەبڕدرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.