ڕاستەوخۆ

کۆریای باشور هێز و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی گەرووی هورمز دەکات

reset font size increase font size

کۆریای باشوور، بە مەبەستی پشتیوانی لە ئازادی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان، خۆی بۆ ناردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ گەرووی هورمز  ئامادە دەکات.

میدیاکانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاندووە، سێئول تا کۆتایی ئەمساڵ هێز و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی گەرووی هورمز دەکات و ‌حکومەت پرۆسە یاساییەکانی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پەرلەمان بۆ ئەم هەنگاوە دەست پێ کردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا، بەرپرسانی حکومەتی کۆریای باشوور، بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی ئەم ڕاپۆرتانەیان نەداوەتەوە.

ئەم پلانەی کۆریای باشوور لە کاتێکدایە گەرووی هورمز بووەتە ناوچەیەکی پڕ لە ئاڵۆزیی ئەمنی و هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوام بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.