ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، 324 منداڵ لە لوبنان و ئێران، كوژراون.
تێد چیبان، یاریدەدری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، ده‌ڵێت، به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست ڕێكخراوه‌كه‌یان كه‌وتووه، لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 206 منداڵ لە ئێران و 118 منداڵ لە لوبنان کوژراون.
ده‌شڵێت، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، دوو هەزار و 100 منداڵ برینداربوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی جەنگه‌كه، هێرش کراوەتە سەر قوتابخانەی کچان لە میناب و به‌هۆیه‌وه 168 کەس کوژراون، كه زیاتر له 100 کەسیان منداڵ بوون.
به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كردووه، لە سەرەتای جەنگەوە سێ ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی ئێرانی ئاوارە بوون، کە 864 هەزاریان منداڵن.