محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ڕایگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه كۆده‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له سه‌ر پۆسته باڵا و وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان هه‌یانه و پێ‌ده‌چێت له دوو ڕۆژی داهاتوودا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عه‌لی زه‌یدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه ڕاشیگه‌یاند، به هه‌موو ئه‌گه‌رێك پێش 15ـی ئه‌م مانگه ته‌واوی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی له په‌رله‌مان ده‌نگی له سه‌ر ده‌درێت و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.