تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و عێراق ڕایگەیاند، مافەکانی گەلی کورد لە سوریا پارێزراو دەبێت و زمانی کوردیش دەبێتە زمانی پەروەردە لە وڵاتەکەدا.
تۆم باراک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بەفەرمی بەشدار دەبێت لە دامەزراوەکانی سوریا دەشڵێ، پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشەسەندنیان بەخۆیانەوە بینووە و پێشدەکەون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەریەکە لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، ئەرکی گرنگییان لە سوریادا پێدەبەخشرێت و ئەوان وەک ئەمریکا، ڕێز لە فیداکاری هاوپەیمانە کوردەکانیان دەگرن و مافەکانیان لە سوریادا پارێزراو دەبێت.
تۆم باراک لەکۆتاییشدا دەڵێت، پڕۆسەی تێکەڵکردنەوە دۆڕاو یاخود براوەی نییە، بەڵکو چارەسەرکردنی پرسەکانە لەڕێگەی دیپلۆماسییەتەوە.