دوای لێدوانەکانی سهرۆكی ئهمریكا له بارهی جهنگهكهیان لهگهڵ ئێران، چین ئارامیی گەروی هورمزی خستە ئەستۆی هەموو لایەک و ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێران چارەسەری کێشەکان ناکەن.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، هۆکاری گرژییەکانی ناوچەکە و قەیرانەکانی ئێستا، ئەو هێرشە سەربازییە نایاساییانەن کە دەکرێنە سەر ئێران.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت هەموو لایەنەکان کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پارێزراویی و ئارامیی گەروی هورمز.
هاوکات وەزارەتی دەرەوە چین هۆشدارییداوە لە دروستبوونی قەیرانێکی قوڵی جیهانیی لە ئەگەری بەردەوامیی هێرشەکانی سەر ئێران و بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان.